گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى ئەعرەجى و جێگرى فەرماندەى هێزەکانى هاوپەیمانان

2020.08.11 - 08:41
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى ئەعرەجى و جێگرى فەرماندەى هێزەکانى هاوپەیمانان

ناس کورد-

ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق لەگەڵ جێگرى فەرماندەیى هێزەکانى هاوپەیمانان کۆبوەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بەپێویستى زانى خشتەیەکى زەمەنى بۆ کۆتایهێنان بە بوونى سەربازى بیانى لە عێراق، دابنرێت.

 

نوسینگەى قاسم ئەعرەجى، راگەیەندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "لە نوسینگەى خۆى لە شارى بەغدا، قاسم ئەعرەجى، ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى پێشوازى لە جەنەراڵ ستریکلاند جێگرى فەرماندەى هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى و شاندى یاوەرى کرد".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا جەنەڕاڵ ستریکلاند قەبارەى پشتیوانى ئاسمانى و هەواڵگریى و ڕاوێژکارى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بۆ هێزەکانى ئاسایشى عێراق خستەڕوو لەگەڵ هەماهەنگى بەردەوام لە پاراستنى سنور لەگەڵ سوریا.

 

راگەیەندراوەکە لەبارەى ئەو تەوەرانەى کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە ئاماژە بەوە دەکات، لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە لەبارەى دۆسیەى داعش ئەوانەى هەڵگرى ڕەگەزنامەى عێراقین و لەلاى هێزەکانى هەسەدە لە سوریا زیندانى کراوون لەگەڵ ئەو خێزانە عێراقییانەى لە ژنان و منداڵان کە لە خێوەتگەى ئاوارەکان لە رۆژهەڵاتى فورات لە سوریان.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەعرەجى تێبینییەکانى خۆى خستۆتەڕوو لەبارەى گرنگى پشتیوانى و پاڵپشتى نێودەوڵەتى بۆ عێراق، جەختى لەسەر بەردەوامبوونى ئەو پشتیوانییە کردۆتەوە لە بوارەکانى مەشق و ڕاهێنان و پڕچەککردن و سوپاسى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى کردووە لەبوارى هاوبەشیکردنیان لە شەڕى دژى داعش و لەناوبردنى تیرۆردا.

 

راگەیەندراوەکە لەسەر زارى ئەعرەجى بڵاوى کردەوە، پەیوەندى عێراق لەگەڵ کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى گرنگە و حکومەتى عێراق پێداگرە لەسەر بەردەوامبوونى ئەو پەیوەندییە و بەگرنگیشیزانیوە کە خشتەیەکى زەمەنى بۆ کۆتایهێنان بە بوونى سەربازى بیانى لە عێراق، دابنرێت.