ناس کورد-
ڕێکخراوێکى مەدەنى عێراقى کە بارەگاکەى لە ئەمریکایە ئامادەیی خۆى نیشاندا بۆ تۆمارکردنى سکاڵا لە دادگاى تاوانى نێودەوڵەتى لەلاهاى، دژى ژمارەیەک بەرپرسى عێراقى و سەرکردەى گروپە چەکدارەکانى سەر بە ئێران، بەتۆمەتى تێوەگلانیان لە کوشتنى خۆپیشاندەران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى فازڵ، سەرۆکى ڕێکخراوى ئەمریکى عێراقى بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە داواکە پێشکەشى دادگا دەکەن دژى بەرپرسانى سیاسی و ئەمنى و سەرکردەى میلیشیاکان.
في التخويل الاول لم يكتمل العدد المطلوب لرفع الدعوى ولاسباب مختلفة.
— Ali Fadhil / علي فاضل (@AliFadhil_iq) August 9, 2020
اما الان وبعد استشاره مكتب المحاماة المختص سيتم رفع الدعوى عن طريق المنظمة وستكون هذه أول خطوة للقصاص من هولاء السياسيين السفلة.
شكراً لمن ساندني بشكواي ولو بكلمة طيبة
وشكراً للاستاذ @faigalsheakh لنشره للموضوع . https://t.co/LF8TxVpw9r
تا ئێستا دیار نییە دادگاکە داواکە وەردەگرێت یان نا، کە بەوتەى عەلى فازڵ هەوڵى یەکەمیان بۆ بەرزکردنەوەى بۆ بەردەم دادگاى تاوانەکان مەرجە پێویستییەکانى تێدا نەبووە.
لاى خۆیەوە، فایەق شێخ عەلى ئەندامى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، سکاڵاکە 41 بەرپرسى عێراقى و فەرماندەى میلیشیاکانى سەر بە ئێران دەگرێتەوە، کە دیارترینیان فالح فەیاز سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبیە کە لەکاتى خۆپیشاندانەکاندا راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى بوو.
ئەو پەرلەمانتارە لە تویتێکدا باسى لەوەکردووە لیستەکە بە فالح فەیاز دەستپێدەکات و بە حامد جەزائیرى کۆتایی دێت، هەورەها هادى عامرى لەلیستەکەدا ژمارە شەشە.
عاجل!
— فائق الشيخ علي/كلمتي للتاريخ (@faigalsheakh) August 9, 2020
بشرى للشعب العراقي:
غداً الاثنين 10 آب 2020م سيقيم البطل علي فاضل الدعوى أمام المحكمة الجنائية الدولية في لاهاي ضد 41 مسؤولا وميليشياوياً عراقياً.
تبدأ القائمة بفالح الفياض وتنتهي بحامد الجزائري. ويحمل هادي العامري الرقم 6 فيها.
من جهتي سأقوم بدوري بإذن الله.@AliFadhil_iq
حامد جەزائیرى سەرۆکى میلیشیاى "سەرایا خوراسانى" و هادى عامریش سەرۆکى رێکخراوى بەدرە.
لە خۆپیشاندانەکانى عێراقدا کە لە ئۆکتۆبەرى رابردوودا سەریانهەڵدا 550 کەس کوژران و هەزارانى دیکەش برینداربوون، بەهۆى بەکارهێنانى هێز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دژى خۆپیشاندەران.