گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هونەرمەند سابیر کوردستانی کۆچی دوایی کرد

2020.08.10 - 22:38
هونەرمەند سابیر کوردستانی کۆچی دوایی کرد

ناس کورد-

هونەرمەند سابیر کوردستان بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەى تایبەت بە نەخۆشییەکە لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 10ی ئابی 2020، فەریدە محەمەد، کەسوکاری سابیر کوردستانی بە ناس کوردی وت، ئەگەر تەرمەکەمان بدەنەوە دەیبەنەوە بۆ ناو کەسوکارمان.

 

هاوکات نیاز نوری بە ناوی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە هونەرمەندان و کەسوکاری کردووە.

 

ڕۆژی 29ی تەموزی 2020، ناس کورد قسەى لەگەڵ "هاوڕێ سابیر كوردستانی" قسەى کرد و ڕایگەیاند، "باوكم لەژێر چاودێری پزیشكەكانی نەخۆشەكانی ئاسادایە و كەمێك هەناسەی توند بووە و چارەسەری بۆ دەكرێت." 

 

سابیر کوردستانی لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، خاوەنی سێ کچ و کورِێکە، لە ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکوک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گووتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکو گۆرانیبێژێک بناسێنێت.

 

لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکرد و لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کرد.