گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى لوبنان دەستی لەکارکێشایەوە

2020.08.10 - 19:51
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى لوبنان دەستی لەکارکێشایەوە

ناس کورد-

بەهۆی تەقینەوە گەورەکەى بەیروت، حەسان دیاب، سەرۆکوەزیرانی لوبنان دەستلەکارکێشانەوەى حکومەتی ڕاگەیاند و وتی، "گەندەڵی هەندێک لایەنی لە لوبنان" لە پشت تەقینەوەکەى بەیروتەوە بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 10ی ئابی 2020، حەسان دیاب لە وتارێکی ڤیدیۆییدا وتی، "سیستمی گەندەڵی بەناو تەواوی جومگەکانی دەوڵەتدا شۆڕبووەتەوە و زۆر گەورەترە لە دەوڵەت."

 

ئاماژەى بەوەشکرد، "ئێمە لە بەردەم کارەساتێکی گەورەین و پێویستە هەماهەنگی بکەین بۆ تێپەڕاندنی، هەندێکی هەر خەریکی قسەى سیاسیی و موزایەدەن و دەیانەوێت ئەو تۆزەى دەوڵەت کە ماوە بیڕوخێنن."

 

دەستلەکارکێشانەوەى حکومەتى لوبنانی دوای تەقینەوەکەى بەیروت هات کە بووە هۆی کوژرانی 160 کەس و بریندار بوونی زیاتر لە شەش هەزار کەسی تر، تەقینەوەکە بووە هۆی وێرانکردنی بەشێکی بەیروت.

 

لە ماوەى دوو ڕۆژی پێشوودا، چوار وەزیری کابینەکەى حەسان دیاب دەستیانلەکارکێشایەوە و داوایان لە حکومەتیش کرد دەستلەکاربکێشێتەوە چونکە "نەیانتوانیوە کارەکانیان ڕاپەڕێنن."