گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارى نوێ لە تەندروستیی جیهانییەوە.. بەخێرایی مامەڵە لەگەڵ شەپۆلى نوێ بکەن

2020.08.10 - 18:31
هۆشدارى نوێ لە تەندروستیی جیهانییەوە..  بەخێرایی مامەڵە لەگەڵ شەپۆلى نوێ بکەن

ناس کورد-

ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى ڕایگەیاند، هێشتا دەرنەکەوتووە کە ڤایرۆسى کۆرۆنا پەیوەست نییە بە وەرزەکانەوە، بەڵکو دوبارە دەگەڕێتەوە ئەگەر دەسەڵاتدارانى پزیشکى دەستبەرداریی ڕێوشوێنەکان بن بۆ بەرەنگاربوونەوەى.

 

مارک ڕاین، بەڕێوەبەرى بەرنامەى فریاگوزاریی لە ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى ڕایگەیاند، لەسەر خۆرئاواى ئەوروپا و ناوچەکانى دیکە پێویستە بەخێرایی مامەڵە بکەن لەگەڵ شەپۆلى نوێی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە.

 

بەپێی دوایین ئامارەکان، توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و نزيكەى 20 مليۆن بووەتەوە.

 

ویلايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا زەرەرمەندترين وڵاتى جيهانە لە ڕووى ژمارەى توشبوانەوە، دواى ئەوانيش ڕوسيا، ئەفريقاى باشور، مەكسيك پيرۆ، كۆڵۆمبيا، چيلى، ئيسپانيا، ئێران و بەريتانيا دەبينرێت و بەدوايشياندا سەرجەم وڵاتانى جيهان دێن.

 

سەرەڕاى ئەوەى لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا كە زياتر لە هەشت مانگە زانايان هەوڵى دروستكردنى ڤاكسينێكى چالاك دەدەن دژى ڤايرۆسەكە، بەڵام تائێستا هەوڵەكان بە ئامانج نەگەيشتوون و هيوايەك هەيە پێش كۆتايى ئەمساڵ چەند ڤاكسينێك دەربكەون.