گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێستا سی ڤی بنێرە

خوێندنی باڵا شەش پۆستی له‌ زانكۆی سلێمانى ڕاگەیاند

2020.08.10 - 18:23
خوێندنی باڵا شەش پۆستی له‌ زانكۆی سلێمانى ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا، شەش پۆست بۆ جارى یەکەم لە زانکۆى سلێمانى ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا سی ڤی و داواکارییەکەى پێشکەش بکات تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەمڕۆ دووشەممە، 10ی ئابی 2020، وەزارەتی خوێندنی باڵا، شەش پۆستەکە بریتییە لە: 

  1. ڕاگرى کۆلیژى پزیشکى
  2. ڕاگرى کۆلیژى پزیشکى ڤێتەرنەرى
  3. ڕاگرى کۆلیژى زمان
  4. ڕاگرى کۆلیژى زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان
  5. ڕاگرى کۆلێژى بازرگانى
  6. ڕاگرى کۆلێژى هونەرە جوانەکان

 

مەرجەکان:

  1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
  3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

    

تێبینى:

  • چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت.

 

  • دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (٢٠/٨/٢٠٢٠) دەبێت.

 

  • پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.

 

  • هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانى  (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ  بۆ ئەم ئیمیلە [email protected] بنێرێت.