ناس کورد-
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ عەبدولڕەحمان سدیق واژۆ كرد تا وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژينگه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ دووشەممە، 10ی ئابی 2020، ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم هەواڵەکەى بڵاوکردەوە و دەڵێت، نێچيرڤان بارزانى "وێڕاى پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێز عه‌بدولڕه‌حمان سديق له ئه‌ركى تازه‌يدا، ستايشى شاره‌زايى و خزمه‌ت و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزى بۆ پاراستنى ژينگه و بڵاوكردنه‌وه‌ى كولتوورى ژينگه‌پارێزى هه‌ر له‌دواى ڕاپه‌رينى ئازارى 1991ـه‌وه تا كاتێك دواى ساڵى 2003 له به‌غدا له پۆستى وه‌زيرى ژينگه‌ى حكوومه‌تى عێراقيى فيدرالدا بوو له‌و بواره‌دا پێشكه‌شى كردووه، هه‌روه‌ها هيواى خواست كه هه‌موو تاكێكى كوردستان هه‌ست به‌رپرسياريه‌تى به‌رامبه‌ر به ژينگه بكات و بيپارێزێت."