ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی 508 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا و چاکبوونەوەی 166 توشبووی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، 17 توشبووی دیکەش گیانیانلەدەستداوە، بەوەش کۆی ژمارەی توشبووان گەیشتە 17 هەزار و 547 توشبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند: "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3035 پشکنینی کۆرۆنا کراون و سەرەنجام 508 توشبووی نوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون، کە بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:
(278 هەولێر)
(97 سلێمانی، 21 گەرمیان، 62 ڕاپەڕین)
(32 دهۆك)
(18 هەڵەبجە)
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هاوکات 166 توشبووش چاکبوونەتەوە، کە ئەوانیش بەمشێوەیە دابەشبوون:
(101 هەولێر)
(32 گەرمیان)
(23 دهۆك)
(10 هەلەبجە)
ئەوەش هاتووە، هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 17توشبووی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە، بەمشێوەیە:
(13 هەولێر)
(2 سلێمانی، 1گەرمیان)
(1 دهۆك)
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لەئێستادا ئاماری گشتیی کۆرۆنا لە هەرێم بەمشێوەیەیە:
کەڕەنتین 21602هاوڵاتی (21390 دەرچوو)
پشکنین 229217 (96086 هەولێر، 71263سلێمانی، 59696 دهۆك، 2172 هەڵەبجە)
تووشبوون 17547 (6483 هەولێر، 9273 سلێمانی، 1236 دهۆك، 555 هەڵەبجە)
چاکبوون 1039 (3698 هەولێر، 5652 سلێمانی، 478دهۆك، 481 هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر 6581 (2600 هەولێر، 3167 سلێمانی، 749دهۆك، 65هەڵەبجە)
مردن 657 (185 هەولێر، 454 سلێمانی، 9 دهۆك ، 9هەڵەبجە)