گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بە هەندێک نوسراوی دامەزراندن

2020.08.10 - 13:58
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بە هەندێک نوسراوی دامەزراندن

 ناس کورد-

دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی چەند نووسراوێکی دامەزراندن و پلە بەرزکردنەوە کە گوایە "نایاسایین و گەندەڵیان تێدا هەبوو" روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو نوسراوانە سەرجەمیان یاسایین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕونکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: "لە چەند سایتێکدا هەندێک نووسراوی حکومەت بڵاوکراونەتەوە کە تایبەتن بە دامەزراندن و پلە بەرزکردنەوە کە گوایە نایاسایین و گەندەڵییان تێدا کراوە، بەداخەوە دیارە ئەوانەی ئەم هەواڵەیان بڵاوکردووەتەوە هیچ  ئاگادارییەکیان لە بارەی  یاسا و دامەزراندنی حکومییەوە نییە ئەگینا نەدەکەوتنە ناو ئەو هەڵە زەقەوە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " ئێمە لە کاتێکدا سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە رەت دەکەینەوە ، بە پێویستیشی دەزانین ئەو خاڵانەی خوارەوە ڕوون بکەینەوە :

 

يەکەم: ئەو نووسراوانەی بڵاوکراونەتەوە هەموویان یاسایین و هیچ سەرپێچییەکی یاساییان تێدا نییە .

 

دووەم: بە پێی پەیڕەوی ئەنجومەنی وەزیران، هەر یەک لە سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بە پێی پێویست بۆیان هەیە چەند ڕاوێژکارێک دابمەزرێنن بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان .

 

سێیەم: پۆستی ئەو بریکاری وەزیرانەی ناویان هاتووە، لە یاسای وەزارەتەکان و یاساکانی دیکەدا بوونیان هەیە و بەتاڵ ( شاغر ) بوون، بۆیە پێویست بوو پڕ بکرێنەوە.

 

چوارەم: لەم کابینەیەدا، دامەزراندن لەو پۆستە باڵایانەدا، بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و لە کەمترین ئاستدایە و تەنیا لە کاتی پێویستیدا  فەرمانبەر دادەمەزرێت.

 

پێنجەم: کابینەی نۆیەم لە چوارچێوەی  یاسای چاکسازی، سەرقاڵی یەکلاکردنەوەی بابەتی فەرمانبەری پلەباڵای (معوم)ە، ئەمەش بەڵگەیەکی ڕوونی چاکسازییە کارگێڕی و داراییەکانی کابینەی نۆیەمە بە ئاراستەی کەمکردنەوەی پلە باڵاکان لە میلاکی گشتیدا.

 

لە ڕونکردنەوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: "هيوادارين دەزگاکانی ڕاگەیاندن پیشەییانە مامەڵە بکەن و لە پێناو مەبەستی تایبەتیدا، چەواشەکاریی نەکەن."