کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ئەمڕۆ دووشەمە، 22ی نیسانی 2019، دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی بڕیاری ئازادکردنی بۆ ئەو ژنە دەرکرد کە لەسەر کەیسی سێوان قادر و منداڵەکانی دەستگیر کرابوو.
سامی ساتی پارێزەری پارێزەری ئەو ژنەیە کە لەسەر کەیسى سوتانی سێوان قادر و منداڵەکانى دەستگیرکرابوو بە ناس کورد-ی وت، لەسەر سکاڵای ماڵی سێوان، ئەو ژنە دەستگیرکراوە و تۆمەتبارکراوە بەوەى پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ دیار (هاوسەری سێوان) هەبووە و دەستى لە تاوانەکەدا هەبووە.
.
سامی ساتی وتیشى، هاوسەری سێوان ڕەتیکردووەتەوە کە پەیوەندی لەگەڵ ئەو ژنە هەبووبێت و لە دادگاش وتوویەتى "من وەک خوشکی خۆم سەیرمکردووە و ئەو ژنە هاوڕێی نزیکى سێوانیش بووە."
سامی ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو ژنە و دیاری هاوسەری سێوان تۆمەتەکەیان ڕەتکردووەتەوە و دادگاش هیچ بەڵگەیەکى لەو بارەیەوە نەبووە و بە هیچ شێوەیەک ئەو ژنە دەستى لە تاوانەکەدا نەبووە.
.
هاوکات بەپێی زانیارییەکانى ناس کورد، تائێستا هاوسەری سێوان ڕەتیدەکاتەوە دەستى لە ئاگرەکەدا هەبێت و ئەو بکوژی سێوان و منداڵەکانى بێت.
ڕۆژی 16ی کانونی یەکەمی 2018، لە قەزای چەمچەماڵ بەهۆى ئاگرکەوتنەوە سێوان و سێ منداڵی سوتان و گیانیان لەدەستدا.