گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

پێش سێ ڕۆژ لە یارییەکەیان لە چامپیۆنزلیگ کۆرۆنا لەناو یانەی ئەتلێتیکۆ مەدرید بڵاوبووەوە

2020.08.10 - 11:40
پێش سێ ڕۆژ لە یارییەکەیان لە چامپیۆنزلیگ کۆرۆنا لەناو یانەی ئەتلێتیکۆ مەدرید بڵاوبووەوە

ناس کورد-

پێش سێ ڕۆژ لەیارییەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو یانەی ئەتلێتیکۆ مەدرید بڵاوبووەوە و دەستنیشانکردنی دوو حاڵەتی ڤایرۆسەکەی لە یانەکە ڕاگەیاند.

 

لەڕاگەیەندراوێکدا یانە مەدریدییەکە ڕایگەیاند، پێش گەشتکردنیان بۆ پرتوگال و ڕووبەڕووبوونەوە یانەی لایبزیگی ئەڵمانی، پشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرجەم ئەندامانی یانەکە کرا.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە پشکنینەکاندا دوو حاڵەتی پۆزەتیڤ هەبوون، بەڵام ڕێز لە ناسنامەیان دەگرێت و ناوەکانیان ئاشكرا ناکات.

 

بڕیارە ڕۆژی پێنجەشممە 13ی ئاب، لە قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی ئەتلێتیکۆ مەدرید ڕووبەڕووی یانەی لایبزیگی ئەڵمانی بێتەوە کەسەرجەم یارییەکانی ئەو قۆناغە لە وڵاتی پرتوگال بەڕێوەدەچن.