گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەوەی بەسەریان دێت هەرگیز بەخەیاڵیاندا نەهاتووە

نوێترین ڤیدیۆ؛ ساتی وێنەگرتنی بوک و زاوایەک و تەقینەوەکەی بەیروت پێکەوە

2020.08.10 - 11:23
نوێترین ڤیدیۆ؛ ساتی وێنەگرتنی بوک و زاوایەک و تەقینەوەکەی بەیروت پێکەوە

ناس کورد-

دیمەن و ڤیدیۆ جیاوازەکانی ساتی تەقینەوەکەی بەیروت تائێستاش بەردەوام بڵاودەکرێنەوە کە نوێترینیان بوک و زاوایەکن لەکاتی وێنەگرتندا و بەهۆی تەقینەوەکەوە دۆخێکیان بەسەردا دێت کە هەرگیز بە خەیاڵیاندا نەهاتووە.

 

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا بوک و زاوایەکی گەنج لەوپەڕی بەختەوەری و ساتی مێژووی خۆیاندا دەردەکەون کە سەرقاڵی وێنەگرتنن لە ئامێزی یەکتردا، بەڵام لەپڕ تەقینەوەیەک ڕوودەدات و هەموو خۆشییەکیان لێ تێکدەچێت.

 

بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، بەهۆی تەقینەوەکەوە تائێستا 158 کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە شەش هەزار کەسیش گیانیانلەدەستداوە، تائێستاش هیچ شتێک لەبارەی چارەنوسی ئەو بوک و زاوایە بڵاونەکراوەتەوە.