گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای هەرێم

2020.08.10 - 10:49
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای هەرێم

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما بەراورد بە چەند هەفتەی ڕابردوو فێنکتر دەبن و لەنێوان 25 بۆ 42دا دەبن  و سبەینێش پلەکان زیاتر دادەبەزن.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 10ی ئابی 2020، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 41 پلە و نزمترین 28 دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین 40 و نزمترین 26 پلە دەبێت و لە دهۆک بەرزترین 40 و نزمترین 25 پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوک 42 بە 29  پلە دەبێت.

 

هاوکات بەگوێرە پێشبینییەکان، سبەینێ شەممە پلەکانی گەرمی زیاتر دادەبەزن کە لە هەر ناوچەیەک پلەیەک بۆ دوو پلە دەبێت.