گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’بەفالح فەیاز دەستپێدەكات و بەجەزائیری كۆتایی دێت’ 

فایەق شێخ عەلى: 41 بەرپرسی عێراقی دەدرێنە دادگای نێودەوڵەتی 

2020.08.10 - 10:45
فایەق شێخ عەلى: 41 بەرپرسی عێراقی دەدرێنە دادگای نێودەوڵەتی 

ناس کورد-

پەرلەمانتارێكی عێراق ڕایگەیاند، دەیان بەرپرسی عێراقی لەلایەن ڕێكخراوێكەوە دەدرێنە دادگای تاوانە نێودەوڵەتیەكان و هادی عامریش لەو لیستەدا شەشەمین ناوە.

 

لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا لە هەژمارى خۆى لە تویتەر، فایەق شێخ عەلی پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ (دووشەممە) لەلایەن عەلی فازڵ كە سەرۆكی ڕێكخراوێكی مەدەنیە لەدادگای تاوانەكان لەلاهای سكاڵای یاسایی لەدژی 41 بەرپرس و میلیشیای عێراقی تۆمار دەكرێت.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لیستەكە بەفالح فەیاز دەستپێدەكات و بە حامد جەزائێری كۆتایی دێت و هادی عامری شەشەم كەسە لە لیستەكەدا و ئەویش وەك خۆی لەو كارەدا بەڕۆڵی خۆی هەڵدەستێت.

 

لای خۆشیەوە، عەلی فازڵ سەرۆكی ڕێكخراوی عێراقی ئەمریكی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ڕایگەیاند، ژمارەكە زۆرە و بریكارنامەكان هەمووی بەهۆكاری جیاواز تەواو نەبوون بەڵام پاش ڕاوێژكردن لەگەڵ نوسینگەی پارێزەرانی تایبەت سكاڵاكان لەڕێگەی ڕێكخراوەكەوە دەبێت.

 

فازڵ جەختی لەسەر ئەوەش كردووەتەوە، تۆماركردنی ئەو سكاڵایە لەسەر ئەو بەرپرسانە هەنگاوی یەكەم دەبێت بۆ بەدادگا گەیاندنی سیاسیەكان.