گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە

2020.08.10 - 09:13
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە

ناس کورد-

بەراورد بە دوو ڕۆژی ڕابردوو نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەو بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 44 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "oil price"ی تایبەت بە نرخی نەوت لە جیهاندا، ئەمڕۆ (دووشەممە، 10ی ئابی 2020)، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ 47 سەنت بەربووەوە بە 44 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس 60 سەنت بەرزبووەتەوە و بەرامبەر 41 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

لەماوەی ڕابردوودا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەرییەکی گەورەی کردە سەر نرخی نەوت لە جیهاندا و نرخەکەی بەشێوەیەکی خەیاڵی دابەزاند، ئەوەش بەهۆی وەستانی کار و کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت.