ناس کورد-
بەهۆی دەستشکاندنەوەسەر ئۆتۆمبێلی یەکتر، شەوی ڕابردوو لەقەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک کەسێک کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "شەوی ڕابردوو لەسەنتەری قەزای سێمێلی سەربە پارێزگای دهۆک، بەهۆی دەستشکاندنەوەسەر یەکتر شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان چەند گەنجێک ڕوویدا."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "لەئەنجامی شەڕەکەدا گەنجێک کوژراوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون."
وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئەوەشی خستووەتەڕوو، ڕەوشەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە کۆنترۆڵکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.