گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داواى كەمكردنەوەى كراوە تا كەمترين ئاست

ڕاوێژكارێکى کازمى: تێچووى هەڵبژاردن 300 مليۆن دۆلارە

2020.08.09 - 20:04
ڕاوێژكارێکى کازمى: تێچووى هەڵبژاردن 300 مليۆن دۆلارە

ناس کورد-

 

حسێن هنداوى ڕاوێژكارى سەرۆك وەزيرانى عێراق بۆ كاروبارى هەڵبژاردن ئاشكرايكرد، بڕە پارەى پێشبينيكراو بۆ خەرجيیەكانى هەڵبژاردن 300 مليۆن دۆلارە.

 

حسێن فەهداوى لە لێدوانێكدا بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقى وتووە، حكومەتى عێراق ئامادەيە پێداويستيەكانى هەڵبژارنى پێشوەخت دابين بكات بۆ ئەوەى هەڵبژاردنەكە بە شێوەيەكى باشتر بەڕێوەبچێت.

 

باسى لەوەشكردوە، بەپێى پێشبينيەكانى كۆمسيۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكان تێچوى هەڵبژاردنەكە 250 مليۆن دۆلارە و لەوانەيە بگاتە 300 مليۆن، بەڵام سەرۆك وەزيران داواى لە كۆمسيۆنەكە كردوە تێچوەكە كەمبكاتەوە بۆ كەمترين ئاست لە هەموو بوارەكاندا، هەروەها كێشە لە دابينكردنى پارەدا نييە بۆ هەڵبژاردن. پارەکە لە بودجەى گشتى فيدراڵى دەبێت.

 

 سەبارەت بە وتەكانى سەرۆكى پەرلەمان و پەرلەمانتاران و ليژنەى ياسايى پەرلەمان سەبارەت بەوەى كە دواى جەژنى قوربان ياساى هەڵبژاردنەكان تەواودەکرێت، فەهداوى وتى "هيوامان وايە كێشەى دادگاى فيدراڵى لەرێگەى گۆڕانكارى لە ياساكەيدا چارەسەر بكرێت و ڕێوشوێن بۆ تەواوكردنى ژمارەى ئەندامانى دەربكرێت".

 

ڕاوێژكارەكەى سەرۆك وەزيران بۆ كاروبارى هەڵبژاردن دەشڵێت "ناتوانرێت بەبێ بوونى ياسا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، ئەو كاتەى سەرۆك وەزيران دياریكردووە بۆ هەڵبژاردن جێگيرەو و مەبدەئييە و لەسەر واقيعى ئێستا بنيادنراوە".