گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەگەيشتوينەتە لوتكە

وەزارەتى تەندروستى عێراق: تائێستاش لە قۆناغى يەكەمى پەتاى كۆرۆناين

2020.08.09 - 18:56
وەزارەتى تەندروستى عێراق: تائێستاش لە قۆناغى يەكەمى پەتاى كۆرۆناين

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستاش لە قۆناغى يەكەمى بڵاوبونەوەى پەتاى كۆرۆنادان و زيادبوونى ژمارەى توشبووانیش نيشانەى ئەوەيە كە هاوڵاتيان پابەندى رێنماييەكانى خۆپارێزى نابن.

 

بریکارى هونەرى لە وەزارەتى تەندروستى بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى وتووە، بارودۆخى ڕۆژانەى پەتاى كۆرۆنا لە عێڕاق تائێستا ژمارەيەكى زۆر لە توشبوون تۆمار دەكرێت و ژمارەى ڕۆژانە 3 هەزار توشبووى تێپەڕاندووە.

 

باسى لەوەشكردوە، ئەوەش پابەندنەبونى هاوڵاتيان بە رێنماييەكانى وەزارەتى تەندروستى و ليژنەى باڵاى سەلامەتيەوە پيشان دەدات، زۆرينەى پارێزگاكان ژمارەى زۆر لە توشبوان تۆمار دەكەن، ئەوەش ئاماژەيەكى باش نييە.

 

ئەو بەرپرسەى وەزارەتى تەندروستى باسى لەوەشكردوە، تائێستاش عێراق لە قۆناغى يەكەمى بڵاوبونەوەى پەتاكەيە و نەگەيشتوەتە لوتكەى قۆناغەكە، لەكۆتايى ئەم هەفتەيەشدا كۆبونەوەيەك بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رێوشوێنەكانى مانگى موحەرەم دەكرێت.

 

جەختیشیکردووەتەوە ليژنەى ڕاوێژكارى باڵا چەند پێشنيارێكى كردوە كە لە كۆبونەوەى داهاتووى ليژنەى باڵاى سەلامەتى پێشكەش دەكرێن و باسيان لێوەدەكرێت.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە ئێستا گەیشتووەتە 150115 هەزارکەس، کە 107775 هەزار کەسیان چاکبوونەتەوە و 5392 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.