گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر دیارنەمانى سێ ملیار دینار

 دادگاى سلێمانى سزاى شەش ساڵ زیندانى بەسەر بەڕێوەبەرى فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێکدا سەپاند

2020.08.09 - 16:23
 دادگاى سلێمانى سزاى شەش ساڵ زیندانى بەسەر بەڕێوەبەرى فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێکدا سەپاند

ناس کورد-

 

دادگاى سلێمانى سزاى شەش ساڵ زیندانى بەسەر بەرێوەبەرى پێشووى بەرێوەبەرایەتى جێبەجێکردنى سلێمانى و فەرمانبەرێکدا سەپاند، لەدۆسیەى دیارنەمانى سێ ملیار دینارى بەڕێوەبەرایەتییەکەدا.

 

 

نزیکەى سێ ساڵ لەمەوبەر دادگاى سلێمانى لێکۆڵینەوەکانى دەستپێکرد لەسەر دیارنەمانى ئەو بڕە پارەیە لە بەرێوەبەرایەتى جێبەجێکردنى سلێمانى و بریارى دەستگیرکردنى بەڕێوەبەر و ژمارەیەک بەرپرس و فەرمانبەرى دەرکرد.

 

سەرچاوەیەکى ئاگادار لە دۆسیەکە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دادگا دۆسیەکەى یەکلاکردووەتەوە و بڕیاریداوە بە زیندانیکردنى بەڕێوەبەرى پێشووى بەڕێوەبەرایەتییەکە و کارمەندێکى بەشى ژمێریارى.

 

وتیشى "هەروەها دادگا بریارى ئازادکردنى پێنج کەسى دیکەى دەرکردووە کە لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیرکرابوون".

 

بەرێوەبەرایەتى پێشووى جێبەجێکردنى سلێمانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى فەرمانگەکانى دادە، نزیکەى سێ ساڵ لەمەوبەر سێ ملیار دینار لەو بەڕێوەبەرایەتییە دیارنەما و دادگا لێکۆڵینەوەى دەستپێکرد.