گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارەکە لە دهۆک بازێکی گەورەی داوە

هەرێم زۆرترین ژمارەی توشبوونی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند

2020.08.09 - 15:09
هەرێم زۆرترین ژمارەی توشبوونی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەستنیشانکردنی ٥٤٢ توشبووی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشكرد، ١٧ توشبووی دیکەش گیانیانلەدەستداوە، بەوەش کۆی توشبووان لە هەرێم ١٧ هەزار کەسی تێپەڕاند.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "٤١٠٤ پشکنینی نوێی کۆرۆنا لە سەرانسەری هەرێم کراون و سەرەنجام، ٥٤٢ توشبووی نوێ دەستنیشانکراون، کە بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:

 

 (٢٨٥ هەولێر)

(٥٦ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)

(١٦٠ دهۆك)

(١٦ هەلەبجە)

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوکات ١٤١ توشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، کە ئەوانیش بەمشێوەیە دابەشبوون:

 (٨٦ هەولێر)

(٢٧ گەرمیان)

(٢٠ دهۆك)

(٨ هەلەبجە)

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هاوکات ١٧ توشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستدا، بەمشێوەیە:

 

(١٠ هەولێر)

(٥ سلێمانی، ١ گەرمیان)

(١ هەلەبجە)

 

ئاماری گشتیی کۆرۆنا لە هەرێم:

کەڕەنتین ٢١٥٤٥ هاوڵاتی (٢١٣١٤ دەرچوو)

پشکنین ٢٢٦١٨٢ (٩٤٤٧٨ هەولێر، ٧٠٢٦٦ سلێمانی، ٥٩٣١١ دهۆك، ٢١٢٧ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٧٠٣٩ (٦٢٠٥ هەولێر، ٩٠٩٣ سلێمانی، ١٢٠٤ دهۆك، ٥٣٧ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٠١٤٣ (٣٥٩٧ هەولێر، ٥٦٢٠ سلێمانی، ٤٥٥ دهۆك، ٤٧١ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٦٢٤٨ (٢٤٢٨ هەولێر، ٣٠٢٢ سلێمانی، ٧٤١ دهۆك، ٥٧ هەڵەبجە)

مردن ٦٤٨ (١٨٠ هەولێر، ٤٥١ سلێمانی، ٨ دهۆك ، ٩ هەڵەبجە)