گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یاریکردنی مێسی بەرامبەر بایرن میونشن یەکلاکرایەوە

2020.08.09 - 15:04
یاریکردنی مێسی بەرامبەر بایرن میونشن یەکلاکرایەوە

ناس کورد-

ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لەبارەی پێکانی مێسی و بەشداریکردنی لە یارییەکەی بەرامبەر بایرن میونشن ڕایگەیاند، مێسی لەحاڵەتێکی باشدایە و هیچ کێشەیەکی نییە.

 

لەدوای بردنەوەی لە ناپۆلی و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، کیکی ستینی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئەوەی ئەنجامماندا شتێکی ئاسان نەبوو، چونکە ناپۆلی یەکێکە لە باشترین یانەکانی ئیتاڵیا، بەڵام شایستەی سەرکەوتن بووین."

 

هاوکات لەبارەی پێکانی لیۆنێل مێسی، ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوەکرد: "هەرچەندە توشی بەرکەوتنێکی بەهێز بووە، بەڵام لە حاڵێکی باشدایە و هیچ کێشەیەکی نییە."

 

بڕیارە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولەکەدا، بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی بایرن میونشن ببێتەوە و ستین دەڵێت: "یارییەکە بۆ هەردوولامان قورس دەبێت."