گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە وێنە؛ بۆردومانەکانی تورکیا ڕەنجی بنێشتکەرانی سنوری ماوەتی بە با دا

2020.08.09 - 14:44
بە وێنە؛ بۆردومانەکانی تورکیا ڕەنجی بنێشتکەرانی سنوری ماوەتی بە با دا

ناس کورد-

بۆردومانی دوو هەفتەى ڕابردووی فڕۆکەکانی تورکیا بۆسەر گوندەکانی سنوری ماوەت لە شارباژێر زیانی ماڵی زۆری بە گوندنشینان گەیاندووە، هەروەها ڕەنجی چەند هەفتەى بنێشتکەرانی ناوچەکەى بە با داوە و ناتوانن بنێشت کۆبکەنەوە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ی ئابی 2020، پەیامنێری ناس کوردی ڕایگەیاند، خاوەن ڕەز و باخەکانی سنوری شارباژێر توشی زیانێکی زۆر بوون، بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە ئاگرێکی گەورە لە شاخەکان کەوتووەتەوە بە تایبەت بە سنوری گوندی قامیشە و شاخی بایلۆسە.

 

دەشڵێت، ئاگرەکە نزیکەى سێ ڕۆژی خایاندووە و بەهۆی ترس لە دووبارەبوونەوەى بۆردومانەکە، خەڵکی ناوچەکە نەیانتوانیوە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی بدەن.

 

جەلال ئەحمەد کە دانیشتویەکی گوندی قامیشە، بەوتەی خۆی زیاتر لە پێنج دۆنم داری برینە کردوە بە مەبەستی گرتنی بنێشت لە ئێستادا بەشێکی زۆری داری بنێشتە زیانی بەرکەوتوە و بەکەڵکی کۆکردنەوە نایەت و ڕەنج و ماندوو بوونی ئەم ساڵیان بەفیڕۆ ڕۆشتووە.


ساڵانە لە ھەرێمی کوردستان لەسەرەتای مانگی ھاوینەوە وەرزی بنێشتکردن دەستپێدەکات، بە دیاریکراویش لە مانگی ئابەوە دووبارە دەست دەکەن بە کۆکردنەوەی بنێشتە بە مەبەستی کۆکردنەوە و ساغکردنەوەی.

me_ga.php?id=689

me_ga.php?id=688