گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەکوێ ڕوویداوە و لەسەر چی بووە؟

چیرۆکی ئەو دوو مەلایەی لە یەک مینبەر و لەدژی یەکتر وتار دەخوێننەوە (ڤیدیۆ)

2020.08.09 - 14:16
چیرۆکی ئەو دوو مەلایەی لە یەک مینبەر و لەدژی یەکتر وتار دەخوێننەوە (ڤیدیۆ)

ناس کورد-

بڵاوبوونەوەى گرتەیەكی ڤیدیۆی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان مشتومڕی زۆری دروستكردووە کە تێیدا دوو وتارخوێن لەناو مزگەوتێکدا پێکەوە و لەدژی یەکتر وتار دەخوێنن، ئەوەش بەهۆی دروستبوونی ناکۆکی لەنێوانیان.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کوردستانیش ڤیدیۆکە بڵاوبووەتەوە، بەڵام زۆرێک لە میدیا و پەیجەکان باسیان لە هۆکار و شوێنی ڤیدیۆکە نەکردووە.

 

بەڵام بەپێی میدیا لوبنانییەکان، لەو شوێنە مزگەوتی ئیمانە لە كەمپی ڕەشیدیەی لە باشووری لوبنان، پێكەوە ناكۆكیەكەی نێوان ئەو دوو مامۆستایە ئاینیە لەوەوە دەستی پێكردووە، شێخ ڕاسم قاسم وتاربێژی مزگەوتەكە بووە و دواتر لەلایەن وەزارتی ئەوقافی لوبنانەوە شێخ سەلیم ناسر وەكو وتاربێژی نوێ لەو مزگەوتەدا دامەزرێنراوە.

دەشڵێن، ناكۆكیەكەی نێوان ئەو دوو وتاربێژە بەشێوەیەك پەرەی سەندووە، كار گەیشتووەتە دروستبوونی ناكۆكی لەسەر ئەوەی كێ وتاری نوێژی هەینی بخوێنێت و دواتر لەنوێژی هەینیدا و لە بەردەم نوێژخوێناندا بۆ یەكەمجار لەمێژووی موسڵماناندا دوو وتاربێژ پێكەوە وتاریان پێشكەش كردووە.