گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە؛ لە هەولێر پیاوێک ژنەکەی خۆی کوشت و تەقەی لە هێزەکانی پۆلیسیش کرد

2020.08.09 - 13:16
وێنە؛ لە هەولێر پیاوێک ژنەکەی خۆی کوشت و تەقەی لە هێزەکانی پۆلیسیش کرد

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لەشارۆکچکەی عەنکاوە پیاوێک ژنەکەی خۆی بە گولە کوشتووە و دوای حەوت کاتژمێر دەستگیرکراوە، دەشڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنیشی تەقەی لە هێزەکانی پۆلیس کردووە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی ئابی 2020، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە بوونی تەرمێک لە شارۆچکەی عەنکاوە و  بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێندرا و چوونە شوێنی ڕووداوەکە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت ئافرەتێک بەناوی (زەینەب)، تەرمەکەی فڕێدراوە لە شارۆچکەی عەنکاوە، دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چڕ، توانرا بە کەمتر لە حەوت کاتژمێر تۆمەتبار بەناوی (ع.س.ن.) دەستگیربکرێت و لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا چەندینجار بە چەکی کلاشنکۆف دەستڕێژی گوللـەی لە هێزەکانی پۆلیس کرد."

 

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو: " دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دانی نا بەتاوانەکەیدا کە هەڵساوە بە کوشتنی خێزانی خۆی بە گولە، هەروەها توانرا تۆمەتبارێکی تر لەم ڕووداوە دەستگیر بکرێت بەناوی (هـ.م.ح.)، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان بەند کران."