گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران موشەکی بالستی بە چەند لایەنێکى خراپکاری ناوچەکە داوە

2019.04.22 - 10:54
 ئێران موشەکی بالستی بە چەند لایەنێکى خراپکاری ناوچەکە داوە

ناس کورد-

وتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕژێمی ئێران خاوەنی گەورەترین هێزی موشەکیی بالستییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەند سیستمێکى موشەکیی بالستیشی بە چەند لایەنێکی خراپکاری ناوچەکە داوە.

ناسان تێک دەشڵێت، "ئەو کارەى تاران مەترسی لەسەر ژیانى هاوڵاتیانى مەدەن و بێتاوانى ناوچەکان دروستدەکات" بەڵام تێک هیچ ئاماژەیەکى بە ناوی لایەن و ناوچەکان نەداوە.

.

ناسان تێک دەشڵێت، "سزا ئابوریەکانی سەر ڕژێمی ئێران یەکێکە قورسترین سزا مێژوییەکان و قورستریش دەکرێت تا ئەو کاتەى ڕژێمی ئێرانی سیاسەتی خۆی دەگۆڕێت.

ناسان ئاماژەى بەوەشکردووە، "واشنتۆن ئامادەیە پەڕەیەکی نوێ لەگەڵ تاراندا بکاتەوە بەمەرجێک تاران ئەو 12 داخوازییەى ئەمریکا جێبەجێبکات کە پێشتر وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ماک بومبیو ئاماژەی پێدابوون، ئەو داواکاریانەش فشارێکى زۆر دەخاتە سەر تاران بۆ ئەنجامدانى ڕێککەوتنێکى نوێی ئەتۆمیی.