گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مستەفا کازمی سەروەت و سامانی خۆی ئاشکرا کرد

2020.08.09 - 12:33
مستەفا کازمی سەروەت و سامانی خۆی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

دەستە دەستپاكی عێراق ئاشكرایکرد، مستەفا کازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق فۆرمی ئەستۆپاكی دارایی بۆ ساڵی 2020 پڕكردووەتەوە و تێیدا داهات و سامانەکەى ئاشکرا کردووە.

 

لە ڕاگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە، 9ی ئابی 2020، بڵاوی كردووەتەوە، فەرمانگەی پاراستنی سەر بەدەستەی دەستپاكی فیدراڵی ڕایگەیاندووە، فۆرمی ئەستۆپاكی دارایی کازمی گەیشتووەتە دەستیان.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كۆتایی ساڵی ڕابردوو دەستەكە  كاركردنی بە هەمواركردنی یاسایی ژمارە 30 ساڵی 2011 ڕاگەیاندووە، ئەوەش دوای بڕیاری هەمواركردنەكە لەلایەن  پەرلەمانەوە بەپێی بڕگەی یەكەمی لەمادەی 61 و بڕگەی سێیەم لەمادەی 73ی دەستور.

 

ئەو فەرمانگەیە باسی لەوەش كردووە، مادەی 16ی یەكەم بڕگەی (ج) باس لەوە دەكات سەرۆك و جێگر و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران و پلە وەزیرەكان لەسەریان پێویستكراوە ئەستۆپاكی ساڵانە پڕ بكەنەوە، هاوشێوەی هەر فەرمانبەر و خاوەن پلە و پۆستێكی فەرمێكی دیكە كە ئەستۆپاكیان لەسەرە بەپێی ئەو مادە و بڕگەكانی دیكەی كە دەبێت پێوەی پابەند بن.

 

بەڵام دەستەکە وردەکاری سەروەت و سامانی کازمی ئاشکرا نەکردووە.