گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’نابێت نوێژ لە مزگەوتەکانی ناوبازاڕدا بکرێن’’

دەنگی هەر بانگدەری مزگەوتێکی سلێمانی ’’ناخۆش بێت’’ دەکرێت بە ئەلیکترۆنی

2020.08.09 - 12:10
دەنگی هەر بانگدەری مزگەوتێکی سلێمانی ’’ناخۆش بێت’’ دەکرێت بە ئەلیکترۆنی

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی سلێمانی چەند بڕیارێکی نوێی لەبارەی مزگەوتەکانەوە دەرکرد و ڕایگەیاند، مزگەوتەکانی ناوبازاڕ لە 9:00ی بەیانییەوە دەکرێنەوە و نابێت نوێژیان تێدابکرێت، هاوکات لەسەر دەنگی ناخۆشی بانگدانیش بڕیاریدا.

 

بەگوێرەی نوسراوێک کە ناوی فەرەیدون غەریب، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی لەسەرە چەند بڕیارێکی نوێ تایبەت بە مزگەوتەکان دەرکراوە و ناوبراو بڕیارەکانی بۆ ناس کورد پشتڕاستکردەوە.

 

بەگوێرەی بڕیارەکان، مزگەوتەکانی ناو بازاڕ لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی تاوەکو دوای نوێژی عەسر دەکرێنەوە و تەنها بۆ دەستنوێژگرتن بەکاردێن و نابێت نوێژیان تێدا بکرێت، ئەوەش بەهۆی قەرەباڵغی و چوونی خەڵکێکی زۆر.

 

ئاماژە بەوەشكراوە: "بەبێ ئاگاداری ئەوقاف و بەرپرسانی، نابێت هیچ کەناڵێکی ڕاگەیاندن بچێتە مزگەوتەکانەوە و وتار و نوێژی هەینی بگوازێتەوە".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو: "ئەو هۆڵانەی کە بچوکن و هەواگۆڕکێی تێدا نییە، نوێژی هەینیان تێدا ناکرێت."

 

هەر بەگوێرەی یەکێک لە بڕیارەکان، ئەو مزگەوتانەی کە کێشەی بانگدان و دەنگی ناخۆش و کێبڕکێی بانگدانیان تێدایە، بانگدان دەکرێت بە ئامێری ئەلکترۆنی.