ناس کورد-
ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لەکاتێکدا موچە نییە و دامەزراندن بۆ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان و سەرجەم دەرچووەکان نییە، بەڵام 150 کەس لە سلێمانی لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە دامەزراون، دەشڵێت، حکومەتێک بە 450 هەزار پێشمەرگەوە کەرکوکی پێنەپارێزرێت، ئەو هەموو هێزە بۆچییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دابان محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی: "450 هه‌زار كه‌س به‌ره‌وژور میلاك و موچه‌خۆرى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن، ده‌كاته یه‌ك له‌سه‌ر سێى كۆى موچهخۆرانى هه‌رێم، مانگانه 93 ملیۆن دۆلاریش ده‌چێت بۆ موچه‌ى یه‌كه‌كانى 70 و 80، بەڵام كه‌متر له مانگێكه 150 كه‌س له بنكه‌ى مه‌شق و ڕاهێنانى سلێمانى، ڕاهێنانیان پێكراوه بۆ دامه‌زراندن له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "ئەوە لەکاتێکدایە، چه‌ند ساڵێكه، یه‌كه‌مه‌كانى زانكۆ و په‌یمانگاكان، گرێبه‌ست و وانه‌بێژان، ده‌رچوانى دانه‌مه‌زراوى زانكۆ و په‌یمانگاكان داواى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ى گوێیان لێبگیرێت و كه‌سیان دابمه‌زرێن، به‌نوسراو و له هۆڵى په‌رله‌مان له وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌م پرسى، بێ وه‌ڵام بوو."
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكردووە: "حكومه‌تێك تواناى دارایى نه‌بێت و موچه‌ى پێنه‌درێت، وه‌زاره‌تێك به 450 هه‌زار موچه‌خۆره‌وه كه‌ركوكى پێ نه‌پارێزرێت و سه‌ركوتى خۆپیشاندنى پێبكرێت، كارى له‌به‌ر نه‌ڕوات و به‌ردەوام خه‌ڵكى بۆ دابمه‌زرێنرێت، جگه له به ئه‌منیكردن و به سهربازگهكردنى هه‌رێم چ ناو و نیه‌ت و تهفیسرێك هه‌ڵده‌گرێت."
دابان محەمەد ئەوەشی نوسیوە: "له‌گه‌ڵ ده‌یان ملیۆن دۆلار كۆمه‌كى دارایى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان، بوونى ده‌یان ملیار دۆلار له‌به‌رده‌ستى پارتى و یه‌كێتى، نه‌خزمه‌تیان كردن، نه یهكیانخستن و به نیشتمانیانكردن، ناكۆكى به‌رده‌وامى پارتى و یه‌كێتى، ڕۆژ دواى ڕۆژ دۆخى ژیان و گوزه‌رانى پێشمه‌رگه‌ى خراپتركردوه، چه‌ند ساڵێكه پله بهرزكردنهوهشیان ڕاگیراوه."
جەختیشیکردووەتەوە: "خه‌ته‌رێكى گه‌وره‌تر له‌سه‌ر پێشمه‌رگه هه‌یه، لیوا هاوبه‌شه‌كان كه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان چه‌ند ساڵێكه خه‌رێكى سه‌رپێخستن و ڕێكخستن و مه‌شقكردن و پڕچه‌ككردن و بهنیشتمانیكردنیانن، به‌هۆى ده‌ستوه‌ردان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى سیاسى و حزبى پارتى و یه‌كێتى و بهپرسهكانیان، وا ده‌بن به هێزى شه‌خسى، هاوپه‌یمانان چه‌ند جارێك هه‌ردوو حزبیان ئاگاداركردوه‌ته‌وه پێیان وتون، ماندوبون له بونى ده‌ستێوه‌ردان و كۆنترۆڵكردنى حزبى و شه‌خسى ئه‌و هێزانه و ڕه‌نگه له داهاتودا به‌جێیان بهێڵن و هاوكارییه‌كانیشیان ڕابگرن".