گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری نوێ.. تەقینەوەکە 43 مەتر شوێنەکەى چاڵ کردووە

ئەمریکا هێشتا دوودڵە لە تەقینەوەکەى بەیروت.. هێرش یان تەقینەوە؟

2020.08.09 - 10:30
ئەمریکا هێشتا دوودڵە لە تەقینەوەکەى بەیروت.. هێرش یان تەقینەوە؟

ناس کورد-

وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، تائێستا ڕوون نییە تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت هێرشێکی بەئەنەقەست بوو یاخود تەنها ڕووداوێک بووە و "بەڵام کارەساتێکی گەورە بووە."

 

مارک ئەسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆمیدیاکانی وڵاتەکەی وتی: "تەقینەوکەی بەیروت کارەساتێکی گەورە بوو، ڕووداوەکە خەمباری کردووەم، دەمانەوێت ئەوەی لە تواناماندایە پێشکەشی بە گەلی لوبنانی بکەین".

 

وتیشی: "تائێستا ڕوون نییە تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت هێرشێکی بەئەنەقەست بووە یان تەنها ڕووداو بوو".

 

ئەسپەر ڕەخنەشی لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن گرت وتۆمەتباریانی کرد بەهەوڵدان بۆ دروستکردنی دابەشبوون و پەشێوی لەنێوان بەرپرسانی ئیداری ئەمریکا لەبارەی لێدوانە جیاوازەکان لەسەر هۆکاری تەقینەوەکە وتی: "وەک ئەوەی سەرۆک ترەمپ ڕایگەیاند، لەسەرەتای ڕووداوەکەدا وامانزانی تەقینەوەکە بەهۆی هێرشێکی بەئەنقەست ڕوویداوە یاخود جبەخانەیەکی چەکی حزبوڵا بووە و تەقیوەتەوە".  

 

وتیشی: " لەسەروبەندی تەقینەوەکەدا من وتم ئەگەری هەیە تەنها ڕووداو بێت، بەڵام جێگای داخە دەزگاکانی ڕاگەیاند هەوڵی ئەویاندا پەیوەندی نێوان من و سەرۆک ترەمپ لەسەر لێدوانەکانمان تێکبدەن".

 

هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی لوبنانی لە زاری شارەزایانی فەڕەنسی کە لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکە دەکەن بە ئاژانسیی فرانس پرێسی وتووە، "تەقینەوەکە چاڵێکی بە قوڵی 43 مەتر هەڵکەوندووە.

 

تەقینەوەکەى 4ی ئەم مانگەی بەندەری بەیروت زیاتر لە 300 هەزاری ئاوارەی لێکەوتەوە و 158 کەسیش بەهۆی تەقینەوەکە گیانیلەدستداوە و زیاتر لەشەش هەزار کەسیش بەهۆی ڕووداوەکە برینداربوون، هاوکات دەیان کەسیش تائێسشتا بێ سەرۆ شوێنن.