گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرباری قەدەغەبوونی بە بڕیار

بە بەڵگە.. بازگەی ئاسایشی خازر بە نایاسایی پەتاتەى دەربازکردووە

2020.08.09 - 09:35
App store icon Play store icon Play store icon
بە بەڵگە.. بازگەی ئاسایشی خازر بە نایاسایی پەتاتەى دەربازکردووە

ناس کورد-

بەپێی نوسراوێک کە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر-هۆبەری بەرهەمی ڕووەک دەریکردووە، ئاسایشی بازگەى خازر ڕێگەی بە 10 بارهەڵگری پەتاتە داوە بچێتە ناو هەولێر لەکاتێکدا بەپێی یاسا هاوردەکردنی پەتاتە قەدەغە کراوە.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسراوەکەى بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ڕۆژی 5ی ئاب نێردراوە بۆ نوسینگەی وەزیری کشتوکاڵ و دەڵێت، "بەبێ هەبوونی ڕەزامەندی ئێمە و لایەنی پەیوەندیدار پەتاتەکە هاوردەکراوە."

1111.jpg

 

هاوکات بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم دەڵێت، "لەماوەی ڕابردوو زانیاریمان دەستکەوت کە لە چەند دەروازەیەک بەرهەمی قەدەغەکراو هاوردە دەکەن، ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بەرهەمی جوتیارانمان دەبێت، بۆیە نوسرامان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کرد بۆ ئەوەی هەماهەنگی پێویستمان لەگەڵ بکەن و رێگربن لە هاوردەکردنی بەرهەمی قەدەغەکراو."

 

دەشڵێت، "بە سوپاسەوە لە ئێستادا ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگی پێویستمان لەگەڵ دەکەن بۆ رێگری لەو بەرهەمانەی قەدەغەمان کردوون."