ناس کورد-
نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و دابەزین و بەراور بەڕۆژانی ڕابردوو نرخەکەی کەمێک دابەزیوە، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 44 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی ئابی 2020، نرخی بەرمیلێک نەوت خاوی برێنت 69 سەنت دابەزی و بەرامبەر 44 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو 73 سەنت دابەزیوە و بەرامبەر 41 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری جیهان دانا و بووە هۆی لاوازبوون و وەستانی بەشێکی زۆر لە کارگە و پیشەسازییەکانی جیهان، هەربۆیە خواست لەسەر نەوت کەمیکرد و نرخەکەشی بەشێوەیەک بەرچاو دابەزی.