ناس کورد-
لە 24 کاتژمێری رابردوودا ئامارەکانی کۆرۆنا لە ئەمریکا بە بەرزی مایەوە، بەشێوەیەک 58 هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون و هەزار و 243 گیانیانلەدەستدانیش تۆمارکران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زانکۆی جۆنز هۆبکنزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا، 58 هەزار و 173 توشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و دوو هەزار و 243 توشبووش گیانیانلەدەستداوە، لەکاتێکدا، دوێنێ هەینیش زیاتر لە 59 هەزار توشبووی تۆمارکرابوون، واتە لەماوەی دوو ڕۆژدا نزیکەی 120 هەزار حاڵەت تۆمارکراون.
بەگوێرەی ئامارەکان، تاوەکو ئێستا لەئەمریکا، چوار ملیۆن و 942 هەزار حاڵەتی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون و 161 هەزار کەسیش گیانیانلەدەستداوە.
بەشێوەیەکی گشتییش، تائێستا لەجیهاندا، زیاتر لە 19 ملیۆن کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و 721 هەزار کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە.