گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئێمە ڕیاڵ مەدریدین’’

دواجار ڕامۆس قسەی لەسەر دۆڕاندنی شەوی ڕابردووی یانەکەی کرد

2020.08.08 - 17:29
دواجار ڕامۆس قسەی لەسەر دۆڕاندنی شەوی ڕابردووی یانەکەی کرد

ناس کورد-

سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکار و کاپتنی یانەی ریاڵ مەدرید لەبارەی دۆڕاندنەکەی شەوی رابردووی یانەکەی بێدەنگی شکاند و ڕایگەیاند، ئەوان زیاتریان دەویست، بەڵام ئیتر کاتی ئەوەیە خۆیان بۆ وەرزی داهاتوو ئامادەبکەن و بجەنگن.

 

ڕامۆس لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی: "وەرزێکی زۆر سەیرمان بەڕێکرد و ئەمساڵ بۆ هەمووان قورس بوو، ئێمە ڕیاڵ مەدریدین و بڕیاربوو هەموو شتێک ببەینەوە، بەڵام لەم بارودۆخەشدا بردنەوەی سوپەری ئیسپانی و لالیگا خراپ نییە و پێویستە لەبەرچاو بگیرێت."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "بەشێوەیەک ناخۆش لە خولی یانە پاڵەوانەکان ماڵئاواییمان کرد، ئێمە زیاترمان دەویست، بەلام ئیتر پێویستە پشوویەک بدەین و بیر لە وەرزی نوێ بکەینەوە و لەپێناویدا بجەنگین."

 

کاپتنەکەی یانەی ڕیاڵ مەدرید کەشەوی ڕابردوو نەیتوانی بەشداری یارییەکە بکات، جەختیکردووەتەوە: "هەلە مەدرید، ئەمە نیشانەی ڕیال مەدریدە لە بردنەوە و لە شکستیشدا، سوپاس بۆ ئێوەش کە هەمووکات پشتگیرمان بوون."

 

شەوی ڕابردوو لە میانەی یارییەکانی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە میوانی یانەی مانچستەرسیتی و لە ئەنجامدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی دۆڕاند، کە هەردوو گۆڵەکەش بەهەڵەی ڤارانی بەرگریکاری یانە مەدریدییەکە تۆمارکران.