گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر: عێراق کێبرکێی وڵاتان دەکات لە تەماشاکردنی فیلمە سێکسییەکان

2019.04.22 - 08:55
سەدر: عێراق کێبرکێی وڵاتان دەکات لە تەماشاکردنی فیلمە سێکسییەکان

ناس کورد-

موقتەدا سەدر دەڵێت، عێراق کێبرکێی ئاستی یەکەمی لەگەڵ وڵاتان دەکات لە تەماشاکردنی فیلمە سێکسییەکاندا.

لە تویتێکیدا، موقتەدا سەدر، سەرۆکى ڕەوتی سەدر نوسویەتى، پەتای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وای لێهاتووە عێراق کێبرکێی ئاستی یەکەمی دەکات لە تەماشاکردنی فیلمە سێکسییەکان.

دەشڵێت، حاڵەتی هەڵخەڵتانین ژنان و پیاوان زیادیکردووە و هەڕەشە بڵاوکردنەوەى وێنە دەکرێت لە ژنان، ئەوەش بووەتەهۆی بڵاوبوونەوەى دەنگۆی خراپ و تانەدان و بڕیاری پێشوەخت و جوێن و هەواڵی بێ بنەما.