ناس کورد-
وتەبێژی تەڤگەری ئازادی کوردستان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ئاسایشی هەولێر هەڵیکوتاوەتەسەر ماڵی ئەندامێکیان لە هەولێر و دەستگیریان کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تارا حسێن، وتەبێژی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، وەک پیشەی ھەمیشەییان ئاسایشەکەی پارتی ھەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی ھەڤاڵمان ئەیوب حەمەد، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری گشتی تەڤگەری ئازادی لە ھەولێر و دەستگیرییان کردووە."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "ئەمە سیاسیبوون و دیموکراتیبونەکەی پارتییە، ئێمە بێدەنگ نابین و ھەڵوێستمان دەبێت بەرامبەر ئەم سیاسەتە قڕێژانەی پارتی."
لەوبارەیەوە ناس کورد پەیوەندیکرد بە بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر، بەڵام ناوبراو وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.