گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ فەرمانى قەدەغەكردنى Tik Tok و Wechat ى واژۆكرد

2020.08.07 - 21:12
ترەمپ فەرمانى قەدەغەكردنى Tik Tok و Wechat ى واژۆكرد

ناس کورد-

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكى ئەمريكا دوو فەرمانى بۆ قەدەغەكردنى هەر مامەڵەيەكى ئەمريكى لەگەڵ كۆمپانياى بايت دانسى چينى كە خاوەنى ئەپليكەيشنى ڤيديۆى كورتى "تيك تۆك"ە و كۆمپانياى تێنسێنتى هەمان وڵات واژۆ كرد و پێويستە فەرمانەكان لەماوەى 45 ڕۆژدا جێبەجێ بكرێن.

 

واژۆكردنى فەرمانەكان دواى ئەوە دێت، ئەم هەفتەيە دۆناڵد ترەمپ ئاشكرايكرد كە هەوڵەكانى چڕ دەكاتەوە بۆ سڕينەوەى سەرجەم ئەو ئەپليكەيشنە چينيانەى كە جێى متمانە نين لە فرۆشگا ئەلیكترۆنيەكانى ئەمريكادا و هەردوو ئەپليكەيشتنى "تيك تۆك" و "وى چات"ى بە هەڕەشەى گەورە ناوبرد.

 

ترەپ سەبارەت بە "تيك تۆك" باسى لەوەكردووە، ئەگەرى هەيە بەكاربهێنرێت بۆ هەڵمەتە بەلاڕێدابردنەكانى حزبى شيوعى چينى و لەسەر ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا پێويستە رێوشوێنى توند دژى خاوەنى ئەو ئەپليكەيشنە بگرێتە بەر بۆ پاراستنى ئاسايشى نيشتمانى ئەمريكا.

 

لە مەرسومێكى تردا ترەمپ ئاماژەى بەوەداوە، "وى چات" ئۆتۆماتيكى زانيارى زۆر لەسەر بەكارهێنەرانى كۆدەكاتەوە، ئەوەش هەڕەشەيەكە و ڕێگە بە حزبى شيوعى چينى دەدات كە بگاتە زانياريە تايبەتيەكانى ئەمريكيەكان.

 

بە گوێرەى هەمان مەرسوم لەماوەى 45 ڕۆژدا "وى چات" لە ئەمريكا قەدەغە دەكرێت، هەروەها ترەمپ باسى لەوەكردوە كە كە پشتگيرى فرۆشتنى "تيك تۆك" بە كۆمپانياى مايكرۆسۆفتى ئەمريكى دەكات، ئەگەر حكومەتەكەى بەشێكى گەورەى لە نرخى فرۆشتنەكە بەركەوێت، هۆشداريشى دا لەوەى كە ئەپليكەيشنەكە لە 15\9\2020 لە ئەمريكا قەدەغە دەكات.