گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێکۆڵینەوە لەئەگەرى دەستوەردانى دەرەکى دەکرێت

سەرۆکى لوبنان: ئەگەر هەیە تەقینەوەکەى بەیروت بەهۆى بۆمب یان موشەکەوە بووبێت

2020.08.07 - 20:28
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکى لوبنان: ئەگەر هەیە تەقینەوەکەى بەیروت بەهۆى بۆمب یان موشەکەوە بووبێت

ناس کورد-

 

سەرۆکى لوبنان رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لەتەقینەوە گەورەکەى بەیروت، ئەگەرى کەمتەرخەمى یان دەستوەردانى دەرەکى لەخۆ دەگرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى نوسینگەکەى، میشال عون سەرۆکى لوبنان لەلێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانى ڕاگەیاندنى وڵاتەکەى جەختیکردووەتەوە، هێشتا هۆکارى تەقینەوەکە دیارینەکراوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و یەکێک لە ئەگەرەکان دەستوەردانى دەرەکییە لەرێگەى موشەک یان بۆمب یان هەر هۆکارێکى دیکە.

 

سەرۆکى لوبنان داواى لە سەرۆکى فەڕەنسا کرد وێنەى مانگە دەستکردەکانیان بخەنە بەردەست بۆ ئەوەى هۆکارى تەقینەوەکە بزانن، باسى لەوەشکرد ئەگەر فەڕەنسا ئەو وێنانەیان پێنەدات لەسەرچاوەى دیکە داوایدەکەن.

 

رونیشیکردەوە، لێکۆڵینەوەکان لەبارەى تەقینەوەکەوە کە رۆژى سێشەممە لە کۆگایەکى پڕ لە ماددەى تەقینەوە روویداوە لەسەر سێ ئاستە، یەکەمیان چۆنیەتى هاتن و هەڵگرتنى ماددەکە لەو بەندەرە، دووەم ئایا هۆکارەکەى کەمتەرخەمى بووە یان قەزاو قەدەر، سێیەمیش ئەگەرى دەستوەردانى دەرەکییە کە بوبێتە هۆى رووداوەکە.

 

رۆژى سێشەممە تەقینەوەیەکى گەورە بەیروتى پایتەختى لوبنانى هەژاند و بەپێی دوایین ئامار 153 کەس کوژراون و پێنج هەزار کەسى دیکەش برینداربوون، تا ئێستاش گەڕان بەدواى بێسەروشوێنبووان بەردەوامە.