کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگرى هندى تێکشکا و بوو بەدوو بەشەوە دواى نیشتنەوەى لە فڕۆکەخانەى کالیکوتى هندستان.
فڕۆکەکە سەر بە کۆمپانیاى "ئير ئینديا ئكسبرس" و 191 سەرنشینى هەڵگرتبوو.
وتەبێژى کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، فڕۆکەکە لەشارى كاليكوتى باشورى هندستان تێکشکاوە و باس لە گیان لەدەستدانى دوو کەس و برینداربوونى زیاتر لە 30 کەس دەکرێت.
وتیشى "فڕۆکەکە لەدوبەیەوە فڕیوە بەرەو شارى كاليكوت و شوێنى تایبەت بە نیشتنەوەى تێپەڕاندووە لەکاتى نیشتنەوەیدا لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى شارەکە".