گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاستى ئاوى زێی بچوک لەناکاو بەرزبووەوە

وێنە..دەیان هاوڵاتى لەکەرکوک لەخنکان رزگارکران

2020.08.07 - 19:03
وێنە..دەیان هاوڵاتى لەکەرکوک لەخنکان رزگارکران

ناس کورد-

 

تیمەکانى بەرگرى شارستانى کەرکوک دەیان کەسیان رزگارکرد، کە بەهۆى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوى روبارى زاب (زێی بچوک)ەوە گیریان خواردبوو.

 

پەیامنێرى ناس کورد ڕایگەیاند، تیمێکى سەر بە بنکەى بەرگرى شارستانى دبس لە پارێزگاى کەرکوک ئەمڕۆ هەینى توانیان 40 هاوڵاتى رزگاربکەن، کە منداڵیشیان تێدا بووە و لەکاتی مەلەکردن لە (روبارى زاب- زێی بچووک) لە ژێر پردێکی نێوان ناحیەی ئاڵتون کۆپرى و قەزای دبس گیریان خواردبوو، بەهۆى بەرزبوونەوەى لەناکاوى ئاوى روبارەکەوە.

 

وتیشى "ئەو کەسانە لەرێگەى پەیژەوە رزگارکراون بەبێ ئەوەى هیچ کەسێکیان زیانیان بەربکەوێت".

 

پەیامنێرى ناس کورد باسى لەوەشکرد، ئەو هاوڵاتییانە لەگەشتکردن بوون لەکاتێکدا بەشێوەیەکى لەناکاو ئاستى ئاوەکە بەرزبووەوە.

  

me_ga.php?id=4166me_ga.php?id=4168me_ga.php?id=4167