گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکارییە نوێیەکان هەژمونی تورکیا لە ئەفریقا بەرتەسک دەکەنەوە

2019.04.21 - 23:11
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکارییە نوێیەکان هەژمونی تورکیا لە ئەفریقا بەرتەسک دەکەنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

هاوڵاتیانى سودان پێداگیری دەکەن لەسەر پوچەڵکردنەوەی ڕێککەوتنەکان لەگەڵ تورکیا دەربارەی دوورگەى سواکن، هەروەها حەفتەر هەڕەشەی ئەوە دەکات کە دۆسیەکانی ئەنقەرە لە تەرابلوس ئاشکرا دەکات.

.

هاوکات لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریانەی کە ڕوییان لە سودان و لیبیا و وڵاتانی ئەفریقا کردووە باس لەوە دەکرێت هەژمونی تورکیا لە ئەفریقا بەرەو لەناوچوون دەچێت، لەم کاتەشدا خۆپیشاندەرانى سودان داوا لە ئەنجومەنی لەشکری دەکەن ئەو ڕێککەوتنانە هەڵبوەشێندرێنەوە، کە لە سەردەمی دەسەڵاتى سەرۆکی پێشووى ئەو وڵاتە عومەر حەسەن بەشیر لەگەڵ تورکیادا واژووکراون، ئەوەش دەربارەی دورگەی سواکن.

.

سەرپەرشتیاری خۆپیشاندەران و چالاکوانانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە سودان داوا لە فەرماندەی ئەنجومەنی نوێى وڵاتەکە دەکەن، رێککەوتنەکان لەگەڵ تورکیا و قەتەر بوەستێنێت دەربارەی هەر جۆرێک لە جۆرەکانی هەژمونی بازرگانی و لەشکری لە دورگەی سواکن، لەو بارەیەشەوە چەن لایەنێکی ناوخۆی سودان باس لەوە دەکەن کە ئەنجومەنەکە دەرفەتێکی داوە بە تورکیا تا بەزوترین کات دوورگەکە چۆڵبکەن.

.

میدیاکانى لیبیاش ئەوەیان بلاوکردۆتەوە، خەلیفە حەفتەر فەرماندەى سوپاى نیشتیمانى لیبیا هەڕەشەى ئەوەى کردووە دۆسێکانی ئەنقەرە لە تەرابلوس ئاشکرا دەکات.

بەشیر چەند جارێک سەردانی تورکیای کردووە و لەلایەن ئەردۆگانەوە میواندارى کراوە، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی لەلایەن دادگاوە داواکراوە، بە تۆمەتى تاوانى کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگ و تاوانى دژ بە مرۆڤایەتی.

.

دوای سەردانێکی ئەردۆغان لە ساڵی 2017دا بۆ سودان، پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرەوپێشچوو، سودان ڕێگەی بە تورکیا دا کە بەندەری دوورگەی سواکن نۆژەنبکاتەوە، کە لەسەردەمی عوسمانیەکاندا بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینیبوو.

.

دوورگەى سواکن دەکەوێتە بەشی ڕۆژئاوای کەنارەکانی دەریای سور، کە نزیکەی 560 کیلۆمەتر لە خەرتومەوە دوورە، ئەو دوورگەیە وەک بەندەرێکى سەرەکى بۆ هاتووچۆى حاجیانی هەموو ناوچەکانی ئەفریقیا دانراوە.

.

.