گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

300 هەزار مردوو؟!

پێشبینییەکی ڕەشبینانە بۆ ژمارەى مردووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا

2020.08.07 - 13:16
پێشبینییەکی ڕەشبینانە بۆ ژمارەى مردووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا

ناس کورد-

زانايانى تەندروستى لە زانكۆى واشنتن پێشبينى دەكەن تا سەرەتاى مانگى 12ى ئەمساڵ، 300 هەزار ئەمريكى بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە گيان لەدەست بدەن، بەڵام ئەگەر خەڵك زياتر پابەندى بەستنى كەمامە بن ئەوا ژيانى 70 هەزاریان ڕزگاريان دەبێت.

 

پێشبينيەكانى زانايانى زانكۆى واشنتن لەكاتێكدايە كە گەورە ڕاوێژكارانى كۆشكى سپى بۆ نەخۆشيە گواستراوەكان هۆشداريان لەوەداوە كە لەوانەيە شارى گەورەى ترى ئەمريكا ببنە ناوەندى نوێى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا، ئەگەر بەرپرسان ئامادەكارى نەكەن و رێوشوێنى پێويستى نەگرنەبەر.

 

لاى خۆيەوە دكتۆر كريستۆڤەر مۆراى، بەڕێوەبەرى پەيمانگاى پێوانەى تەندروستى و هەڵسەنگاندنى سەربە زانكۆى واشنتۆن باسى لەوەكردوە، لەگەڵ زيادبونى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا خەڵك زياتر پابەند دەبن بە بەستنى كەمامە و دوركەوتنەوەى كۆمەڵايەتى، بەڵام دواى كەمبونەوەى توشبووان خەڵك كەمتر پابەند دەبن.

 

پەيمانگاكە ئەوەى ئاشكرا كردوە، ڤايرۆسەکە لەو ناوچانەى كە ناوەندى بڵاوبونەوەى بوون وەك ئەريزۆنا، كاليفۆرنيا، فلۆريدا و تەكساس دەست بە پاشەكشە دەكات، بەڵام لەناوچەى ترى وەك كنتاكى، ميزۆرى، ئۆكلاهۆما و ڤێرجينيا زياد دەكەن.

 

سەبارەت بە پێشبينيەكە، ئەنتۆنيۆ فاوچى، گەورە بەرپرسى بەرەنگاربونەوەى نەخۆشيە گواستراوەكان لە ئەمريكا بە تۆڕى CNNى وتوە، ئەو پێشبينييە ئەوە دەردەخات لە داهاتوودا پەتاكە ماندومان دەكات.

 

تائێستا لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا زياتر لە پێنج مليۆن توشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا و نزيكەى 163 هەزار گيانلەدەستدان تۆمار كراون.