گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ویستی ڤیدیۆی منداڵبوونی هاوسەرەکەى بگرێت بەڵام تەقینەوەکەى بەیروت نەیهێشت

2020.08.07 - 08:24
ویستی ڤیدیۆی منداڵبوونی هاوسەرەکەى بگرێت بەڵام تەقینەوەکەى بەیروت نەیهێشت

ناس کورد-

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی پیاوێک بڵاوبووەتەوە کە دەیەوێت ساتی منداڵبوونی هاوسەرەکەى بگرێت بەڵام بە تەقینەوەکەى بەندەری بەیروت شۆک دەبێت.

 

لە ساتی چوونەژوورەوەى ژنە لوبنانییەکە بۆ هۆڵی نەشتەرگەریی منداڵبوون، تەقینەوە گەورەکە ڕوودەدات، پیاوەکە دەیەوێت ڤیدیۆ بگرێت و بەدوای ژنەکەدا و لەگەڵ کارمەندانی پزیشکیدا دەچێتە ژوورەوە.


هەر لەوکاتەدا تەقینەوەکە ڕوو دەدات و لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا تەنها هاوار و قیژە و وێرانکاری دەمێنێتەوە، پیاوەکەش هاوار دەکات "ژنەکەم لەکوێیە؟!".

 


هەرچەندە تەقینەوەکە نەخۆشخانەکە وێران دەکات و ترس و دڵەڕاوکێ دەخاتە دڵی کارمەندانی پزیشکی نەخۆشخانەکە بەڵام دواجار ژنەکە بە سەلامەتی منداڵی دەبێت.

 

ڕۆژی سێشەممەى ڕابردوو، 4ی ئابی 2020، تەقینەوەیەکی گەورە لە کۆگایەکی بەندەری بەیروت کە مادەى تەقینەوەی "نیتراتی ئامۆنیۆم"ی تیدابوو ڕوویدا، و بووەهۆی وێرانکردنی بەندەرەکە و ناوچەیەکی زۆری بەیروتی پایتەخت، تائێستا 137 کوژراو و زیاتر لە پێنج هەزار بریندار تۆمار کراون، هێشتا دەیان تەرمی تر لە ژێر داروپەردوی باڵەخانە ڕووخاوەکاندان.