گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

هەنگاوى باشى بڕیوە

بەغداد مووچەى پێشمەرگە دەنێرێت؟

2019.04.21 - 21:11
App store icon Play store icon Play store icon
بەغداد مووچەى پێشمەرگە دەنێرێت؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا

.

وەزارەتى پێشمەرگە چاوەڕوانى وەڵامى حکومەتى عێراقە بۆ ناردنى مووچەى پێشمەرگە، ئەمینداری گشتی وەزارەتەکەش دەڵێت، چەند جارێک نوسراویان بۆ بەغداد ناردووە و چاوەڕێى وەڵامن.

 

.

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پیشمەرگە تایبەت بەناس كورد-ى ڕاگەیاند: "خەرجكردنی مووچەی چوار مانگى پێشوی وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوى باشى بڕیوە، لە ئێستاشدا چاوەڕوانی وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقین، بۆ گواستنەوەی بڕی 272 ملیار دینار، لە هەژماری وەزارەتی بەرگری عێراقەوە بۆ هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم".

.

یاوەر وتیشی، بڕیارە ئەو بڕە پارەیە بە چەند  قۆناغێك بگاتە هەرێم، بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕوانن بەغداد وەڵامی دوا نوسراویان بداتەوە، بۆ میکانزیمى خەرجکردنى پارەکە.

.

بە گوێرەى ئەو زانیارییانەى دەستى ناس كورد کەوتوون، عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ خەرجكردنی ئەو چوار مووچەیەى پێشمەرگە، بەڵام تا ئێستا نازاندرێت کەى ڕەوانەى هەرێم دەکرێت.

.

بەپێی بودجەی 2019ى عێراق پێویستە حكومەتی عێراق مانگانە 68 ملیار دینار  وەک مووچەى پێشمەرگە ڕوانەی هەرێمی كوردستان بكات، بەڵام تا ئێستا ئەو مووچەیە ڕەوانە نەکراوە.

.

.