گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆککۆماری عێراق دەتوانێت پەرلەمان هەڵوەشێنێتەوە؟

2020.08.06 - 20:06
سەرۆککۆماری عێراق دەتوانێت پەرلەمان هەڵوەشێنێتەوە؟

 

ناس کورد- 

حەسەن مەسعودى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لەسەر پشكى تەيارى حيكمە دەڵێت، سەرۆككۆمار دەسەڵاتى ئەوەى نييە پەرلەمان هەڵوەشێنێتەوە و دەسەڵاتەكانى تا ئەو سنورەيە كە ڕەزامەندى لەسەر داواى هەڵوەشانەوە بدات و بينێرێت بۆ پەرلەمان بۆ ئەوەى دەنگى لەسەر بدرێت.

 

مەسعودى لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، سەرۆككۆمارى عێراق دەسەڵاتى ئەوەى نييە پەرلەمان هەڵوەشێنێتەوە، ئەوەش بەپێى مادەى 64 ى دەستور.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەسەڵاتى سەرۆككۆمار تا ئەو شوێنەيە كە ڕەزامەندى لەسەر داواكارى هەڵوەشانەوە بدات و بينێرێت بۆ پەرلەمان، لاى خۆشيەوە پەرلەمانيش بە زۆرينەى دەنگ ڕەزامەندى لەسەر داواكاریيەكە بدات.

 

ئەو پەرلەمانتارە باسى لەوەشكردوە، سەرۆككۆماريش لە كۆتا قسەيدا هەر ئەوەى وتوە و ئاماژەى بەوەدا، ئەگەر داواكارى لەسەر هەڵوەشانەوەى پەرلەمان لەلايەن ئەنجومەنى وەزيرانەوە پێگەيشت ئەوا ڕەزامەندى لەسەر دەدات و ئاراستەى پەرلەمانى دەكات بۆ دەنگدان لەسەرى.

 

مەسعودى تەئكيديشى كردوەتەوە، ئەوە شتێكى مەنتيقييە، چونكە مەبدەئى جياكردنەوەى نێوان دەسەڵاتەكان هەيە و دەسەڵاتى جێبەجێكردن كە سەرۆ وەزيران نوێنەرايەتى دەكات، ناكرێت بەرزترين دەسەڵاتى ياسادانان هەڵوەشێنێتەوە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، ئەو كاتە دەسەڵاتى ياسادانان دەبێتە ناوەندێكى سەربە دەسەڵاتى جێبەجێكردن و هەركات بيەوێت هەڵيدەوەشێنێتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆى ئەوەى دەسەڵاتى ياسادانان بەهۆى ترسى لە دەسەڵاتى جێبەجێكردنەوە لەوەى كە هەڵيبوەشنێنێتەوە تووشى شەلەل دەبێت.