ناس کورد-
ئیدارەی گشتیی گەرمیان رایگەیاند، لەدوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی سنورەکە، بڕیاردرا، لەژێر ڕێنمایی توندی خۆپارێزیدا و بەکۆمەڵێک مەرجەوە ڕێگە بە ئەنجامدانی نوێژی ھەینی لەگەرمیان بدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدارەی گشتیی گەرمیان ڕایگەیاند: " لەسەر ڕاسپاردەی ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان، ئەمرۆ پێنجشەممە 6ی ئاب، صەباح حەمەساڵەح، بەڕێوەبەری گشتی ئهوقافی گهرمیان و محەمەد وههاب، ئەندامی ژووری ئۆپهراسێونی ئیدارەی گەرمیان بۆ بهرهنگاربونهوهی ڤایرۆسی كۆرونا کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ ووتاربێژهكانی سنوورەکە سازکرد."
ئاماژەی بەوەشکردووە: " له كۆبونهوهكهدا ئاماژه به دۆخی تهندروستی ناوچەکەكرا، گرنگی خۆپارێزی و خەڵکپارێزی بۆ مامۆستایانی ئایینی ڕونکرایەوە و پێیان ڕاگەیەندرا وەک چۆن موسوڵمانان و نوێژخوێنانی بەڕێز داوادەکەن دەرگای مزگەوتەکان بکرێنەوە، پێویستە لەکاتی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکانیشدا وەک ئەرکێکی ئایینی و مرۆڤایەتی لەپێناو پاراستنی تەندروستی یەکتردا پابەندبن بە بڕیارو ڕێنماییەکان."
ئەوەشخراوەتەڕوو: "جەختکرایەوە کەمامۆستایانی ئایینی لەمزگەوتەکاندا کەسی یەکەمی ئیدارەدان و ڕێکخستنی کاروبارەکانن، پێویستە بەباشی ڕۆڵبگێڕن بۆئەوەی خەڵک ساردنەبنەوە لە بەکارھێنانی ھۆکارەکانی خۆپارێزی و ھەڵمەتی ھۆشیارکردنەوەی نوێژخوێنان بەگشتی بەئهركی سهرشانی خۆیان بزانن."
ئیدارەی گەرمیان جەختیکردووەتەوە: "گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی له مزگهوتهكاندا بەتایبەتی بەکارھێنانی دەمامک و دووری یهك مهتر نێوان نوێژخوێنان وهێنانی بهرماڵ ودهست نوێژشتن لهماڵهوه بهتایبهتی لهكاتی نوێژی ههینی، وەکو مەرج دیاری بکرێت بۆ نوێژخوێنانی بەڕێز."