ناس کورد-
ماوەی چەند رۆژێکە نرخی نەوت بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و لەئێستادا بەرەو 46 دۆلار هەنگاو دەنێت، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 45 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 45 دۆلار و 60 سەنت.
هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس بەرامبەر 42 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا و بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابوریی جیهان، نرخی نەوت بەشێوەیەک بەرچاو دابەزی.