ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکردنی سێ هەزار و 47 توشبووی نوێی کۆرۆنا و مردنی 67 توشبووی دیکەی ڕاگەیاند، بەوەش کۆی ژمارەی توشبووان 140 هەزار کەسی تێپەڕاند، هاوکات دوو هەزار و 583 توشبوو چاکبوونەوە و کۆی چاکبووانیش 101 هەزار کەسی تێپەڕاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 16591 پشکنینی کۆرۆنا کراون و سەرەنجام سێ هەزار و 47 توشبووی نوێ تۆمارکراون."
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و 583 توشبوو چاکبوونەتەوە و 67 توشبووی دیکەش گیانیانلەدەستداوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەئێستادا ئامارەکانی کۆرۆنا بەمشێوەیەن:
توشبوون: 140603
چاکبوونەوە: 101025 (ڕێژەی چاکبوونەوە: 71.9 %)
مانەوە لە نەخۆشخانە: 34417
چاودێری چڕ: 517
مردن: 5161