گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

سائیرون و فەتح بەرپرسیارن

ڕەوتی حیكمە ڕەتیدەكاتەوە هەوڵی شكستپێهێنانی حكومەتەكەی عەبدولمەهدیان دابێت

2019.04.21 - 20:33
App store icon Play store icon Play store icon
ڕەوتی حیكمە ڕەتیدەكاتەوە هەوڵی  شكستپێهێنانی  حكومەتەكەی عەبدولمەهدیان دابێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- 

.

سەركردەیەكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ئاماژە بە هەوڵەکانى پێكهێنانی بەرەیەكی سیاسی ئۆپۆزیسۆن دەدات، كە لەپەرلەمانی عێراق هەندێ هێزی سیاسی بەنیازن دایبمەزرێنن "کە بۆ ڕوخاندنی کابینەکەى عادل عەبدولمەهدی نییە".

.

فادی شەمەری سەركردەی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی تایبەت بە ناس-ى ڕاگەیاند: "هەردوو هاوپەیمانی سائیرون و فەتح پابەندی ئەو ڕێكکەوتنە سیاسییە نەبوون كە لە چوارچێوەیدا کابینەکەى عەبدولمەهدی لەسەری پێكهێندرا، ئەو هەوڵانەی كە هەندێ لایەنی سیاسی بەنیازن بیگرنەبەر ئەوەیە كە دەیانەوێت ناوەڕوكی ڕێکكەوتنەكان دووبارە دارێژنەوە، نەك ڕوخاندنی حکومەتە نوێیەکە".

.

ئەو سەرکردەیەى ڕەوتى حیکمەى نیشتیمانى وتیشی، بیرۆكەی دووبارە داڕشتنەوەی رێكکەوتنەكان بیرۆكەی  ڕەوتەکەیەتى و مەبەستیان دەستكەوتنی پلە و پۆست نیە.

.

"هەردوو هاوپەیمانی سائیرون و فەتح  لێپرسراون لە سەركردایەتیكردنی پێكهێنانی ئەم كابینەیە، دواكەوتنی پڕکردنەوەى پۆستە وەزارییەکان دەكەوێتە ئەستۆی ئەوان، نەك لایەنەكانی تر"، شەمەرى واى وت.

.

زیاد لە شەش مانگە شەمەندەفەرى کابینەکەى عادل عەبدول مەهدى بەڕێکەوتووە، بەڵام چەندین کورسى وەزارەتەکانى بە بەتاڵى ماوەتەوە و بۆتە گرێکوێرەى حکومەتەکە.

.

.