گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەیسبوک پۆستێکى دۆناڵد ترەمپ دەسڕێتەوە

2020.08.06 - 14:28
فەیسبوک پۆستێکى دۆناڵد ترەمپ دەسڕێتەوە

ناس کورد-

کۆمپانیاى فەیسبوک راگەیەندراوێکى لەبارەى سڕینەوەى پۆستێکى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا بڵاوکردەوە بەبیانوى ئەوەى کە پۆستەکەى ترەمپ زانیارى نازانستى لەسەر ڤایرۆسى کۆرۆناى تێدا بووە.

 

ئەو بڕگەیەى کە فەیسبوک لە پۆستەکەى ترەمپ سڕییەوە بەشێک بوو لە چاوپێکەوتنێکى سەرۆکى ئەمریکا لەگەڵ تۆڕى فۆکس نیوزى ئەمریکى کە تیایدا رایگەیاند "منداڵان لە توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا پارێزراوون" و تیایدا جەختى لەسەر کردنەوەى قوتابخانەکان کرد سەرەڕاى هۆشدارى شارەزایانى تەندروستى کە ئەو کارە نەکەن.

 

ئەمەش یەکەمجارە فەیسبوک پۆستى فەیسبوکى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لەبارەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە، بسڕێتەوە.

 

پێشتریش تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر تویتێکى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکاى لەبارەى رووداوى کوشتنى پیاوێکى ڕەشپیستى ئەمریکى لەلایەن پۆلیسەوە بلۆک کرد بەبیانووى ئەوەى کە لەگەڵ پرەنسیپەکانى تۆڕەکەدا یەک ناگرێتەوە و هاندانە بۆ توندوتیژى.