ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى ئێران راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لەو وڵاتە بڵاوکردەوە و ژمارەى توشبوون و چاکبوونەوە و گیانلەدەستدانى بەڤایرۆسەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوو، ئاشکرا کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سیما سادات لارى، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ئێران راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد، لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا 3634 توشبووى نوێى کۆرۆنا لە تاقیگەکانى ئەو وڵاتەدا تۆمارکراوون.
وتیشى، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 2831 توشبوو چاکبوونەتەوە و 174 توشبووش بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ئێران کۆى گشتى توشبووان بە ڤایرۆسەکە لە ئێران گەیشتووەتە 320117 توشبوو و 17976 توشبووش گیانیانلەدەستداوە و 277763 توشبووش چاکبوونەتەوە.